هاوینە هەواری جوندیان، ئەمەش هاوینەهەوارێکی جوان و سەرسورهێنەرە، دەکەوێتە دامێنی چیای هندرێن لە ڕۆژهەڵاتی قەزای ڕواندزی سەر بەپارێزگای هەولێر ئاوێکی سازگار لەقوڵایی 60 مەتر هەڵدەقولێت سەرچاوەکەشی نادیارە لەوشکەساڵیدا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئەم هاوینە هەوارە لەقوڵایەکەی پانتاییەکەی ئاو هەیە وەک دەریایەک بەڵام کەس نازانێت سەرچاوەکەی لەکوێیە؟ لەپێڕێکدا ئاوەکە دێتە دەروە ناوی هاوینە هەوارەکەش هەر لەمەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام تا ئێستا زانایانی جیۆلۆجی و هایدرۆلۆجی ڕاستی ئەو دیاردە سەیرو سەمەرەیان نەدۆزی وەتەوە، کە تائێستا لای خەڵک شاراوەیە.
سروشت و هەڵکەوتەی ئەم هاوینەهەوارە لەگەڵ بینینی گەشتیاران سەرەنجیان ڕادەکێشێت شوێنەکەی داری گەورەی تێدایە کە تەمەنی هەندێکیان بۆ زیاتر لە 200 ساڵ دەگەرێتەوە، کە ئەمەش ئەوە دووپات ئەکاتەوە کە شوێنە گەشتیارەکان شوێنە واریشن، باکوری هاوینە هەواری جوندیان چیای زۆرزک و چیای حەسەن بەگە، پلەی گەرمی لەهاویندا30 تا 35 دەبێت، کەوتۆتە دەروازەی ڕێگە کە بۆ حاجی ئۆمەران دەچێت.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 11,470 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!