ئیبراهیم سابیر، ئەو گۆرانیبێژەی بە گۆرانی ئۆف سەلام ناسرا
ساڵی 1949 لە #کۆیە# لەدایکبووە ساڵی 1976 ژیانی هاوسەریی پێکهێناوەو 4 کوڕ و 4 کچی هەیە.
ساڵی 1968 دەستی بەگۆرانی وتن کردووە سەرەتا بەلاساییکردنەوەی هونەرمەندەکانی پێش خۆی یەکێک لەوانە حەسەن زیرەک بووە، پاشان مامۆستا سەردار وریا ئەحمەد و هەندێک لە برادەرەکانی هاندەری بوون هەتا پەیوەند دەکات بەتیپی مۆسیقای باوەجی کۆیەوە، ساڵی 1972 وەک کۆرس لەو تیپەدا بەشدرابووە و دواتر لە ساڵی 1973 مامۆستا (زاهیر محەمەد) لەکۆرس جیاکردەۆتەوە بووە بە گۆرانیبێژ.
یەکەم گۆرانی کە بۆ تەلەڤزیۆن تۆمارکردووە گۆرانی (پەروانە) و (زاوا لەبوکێ مەدە) بووە.
دواتر لە ساڵی 1974- 1975 زۆرێک لەهونەرمەندان پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کردووە لەوێ تیپی مۆسیقای شۆڕشیان دامەزراندوە، چەند سرودێکیان تۆمارکردووە لەگەڵ عوسمان عەلی و حەسەن #گەرمیان#ی. دوای نسکۆ گەڕاوەتەوە بۆ کۆیە، پاشان تیپی مۆسیقای باواجی و تیپی هونەری #هەولێر# لەگەڵ مامۆستا وریا چەند بەرهەمێکی تۆمارکردووە، یەکێک لەوانە گۆرانی (ئۆف سەلام) بووە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,251 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!