کوڕی ئیقباڵ، 21 ساڵانە و خەڵکی شاری #مەریوان# لە پاریزگای #سنە#، لە ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژی ساڵی 1388، لە لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیدارە ئیتلاعاتی شاری سنە دەگواسترێتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60570/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=زانیار موڕادی هاوڕێیانی لە زیندان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60570/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ناوبراو دوای ئەوە بۆ هۆدەی 209ی گرتوخانەی ئەوینی تاران گواسترایەوە و دواتر لە نزیک بە یەک مانگ و نیو بە بێ دابنی هیچ جۆرە مۆڵەتێکی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەیەوە، لە بەشی 15 دادگای شۆرش بە سەرۆکایەتی دادوەر سەلەواتی، لە گەڵ '' لوقمان مورادی'' یەکێکیتر لە تاوانبارانی ئەو پەروەندەیە، بە تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی مەریوان و هەروەها ئەندامێتی لە حیزبی ''کۆمەڵە'' دادگاهی کراوە و دواتر سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە. دوای نارەزایەتی دەربرێنی ئەو دوو گیراوە لە هەنبەر دەرکردنی ئەو بریارە، لە ڕێکەوتی 18ی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1390 دوای پێداچوونەوەی پەروەندەکەیان لە لایەن دیوانی باڵای وڵات، ئەو سزایە پەسەند کرا و ڕۆژیک دواتر بۆ ناوەندی بەرێوەچوونی سزای گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دەنێردرێ. ئەو گیراوە سیاسییە کوردە ئێستا لە گرتوخانەی ڕەجایی شای کەرەج دایە.
رۆژی #08-09-2018# لەسێدارەدرا.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 14,942 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!