13-07-2012 ئەو ڕۆژە بوو کە لەگەڵ خێزانەکەم چووینەوە بۆ کوردستان. مەبەستی ئەم گەشتەمان سەردانی خزمەکانمان بوو. لە کوردستان بنەماڵەکەمان زۆر گەورەیە. داپیرەم، مام و پوورەکانم هەموو لەوێ دەژین. هەر کە گەیشتین لە فڕۆکەخانەوە بردیانینە ماڵی داپیرم. ئێمە زۆر دڵخۆش بووین کە یەکتریمان بینییەوە، چونکە بۆ 2 ساڵێک دەبوو کە یەکتریمان نەبینیبوو. بەشێکی بنەماڵەکەمان چاوەڕێی ئێمە بوون، هەر کە یەکتریمان بینی سڵاو و چاکوچۆنیمان لەیەکتری کرد. پاشان لەگەڵ ئامۆزا و پورزاکانمدا چوینە باخەکەی داپیرەمەوە. لە باخەکەدا لەسەر جۆلانێکە کەوتینە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا. پاشان وتیان لێرە دوکانێکی بچووک هەیە و چووینە ئەوێ چلوورە و خواردنەوەمان کڕی.
لەوێ خانوویەکی گەورە و خۆشمان هەیە. مامیشم خەریکی دروستکردنی خانووە و زۆر یارمەتیی خانووەکەی ئێمەی دەدا.
لە کوردستان (سلێمانی)، چووین بۆ (ژێر پردەکە)، لەوێ پەلەوەر دەفرۆشن. لەژێر پردەکە 4 جووچکم کڕی. سێیان ڕەنگاوڕەنگ و چوارەمیان ئاسایی. ئامۆزاکەم قەفەزێکی باشی بۆ ئەوان هەبوو، چونکە خۆشی پەلەوەری هەیە. جووچکەکانمان خستە ناو قەفەزەکەوە. بەداخەوە پاش 4 ڕۆژ هەموویان مردن. هەموومان زۆر بەداخ بووین بۆیان.
لە ڕۆژانی کۆتایی گەشتەکەمان زۆر سەردانی خزمان و هاوڕێیانمان کرد. ئەو ڕۆژەی کە گەڕاینەوە هەموو خەفەتباربووین و دەبووایە بگەڕاینایەتەوە بۆ هۆڵندا. پاشان لە فڕۆکەخانەوە هاتینەوە بۆ ماڵەوە.
میتان باخەوان
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,447 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!