گوندی کڕپچنە کە یەکێکە لە گوندە مێژووییەکانی ناحیەی سەنگاو سەر بە پارێزگای سلێمانی، کە 80 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە.
گوندی کڕبچنە 37 ماڵی تێدایە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 100 کەس دەبێت.
دانیشتووانەکەی بە کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە سەرقاڵن.
لە گوندی کڕبچنە خزمەتگوزارییەکانی وەک (قوتابخانە و نەخۆشخانە و کارەبا) دەستەبەر کراوە، و ساڵی 1980 قوتابخانە لەم گوندەدا دروستکراوە.
ئەم گوندە یەکێکە لە گوندە مێژووییەکانی کوردستان، کە 2000 ساڵ بەر لە ئێستا شارێک بووە بە ناوی "گوم گومە"، و چەندەها شوێنەواری مێژوویی لێ دۆزراوەتەوە.
وێنە: محەمەد فوئاد
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,888 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!