کوردانی خۆشەویست
نەوەکانی کەیخەسرەو
ئێمەی زەردەشتیان، زۆر خۆمان گرت، بەڵام دیارە خۆگرتن و بێدەنگ بوون سوودی نییە. ئێمە پێمان وابوو ئەگەر ڕێزی لاپەڕەکە و دینەکەمان بگرین، ڕەنگە ئەوان بەخۆیاندا بچنەوە و هەستی شەرم کردن، بیان گرێ و وازبێنن لەم سوکایەتی پێکردنە بە نەتەوەی کورد. وەک خاتوو کەژاڵ، ئەڵی: دەسەڵاتدارانی کوردستان بەرپرسن لەم سوکایەتی و بێ ڕێزی کردنانەی کە بە کورد و کوردستان و بە موقەدەساتی زەردەشتی و یارسان و ئێزیدیەکان ئەکرێ. لەسەرو هەر ئاین و ماریفەتێکەوە ئەوانەی لەم وڵاتەیا دەژین کورد و مێژوو و کولتوری ڕەسەنی خۆیان هەیە. مەرج نیە یەکێ یان دوان و سیان لایەنگری بێگانە و نۆکەری ئەم و ئەون، ئیتر هەمو کورد و نوێژ خوێنان و مسولمانان وابن. بەلام لەمەودووا ناچارین بە زمانی خۆیان و بەلەبز و مەعریفەی خۆیان هەڵوێستیان لەبەرامبەردا وەربگرین، ناچارین ئیتر بێدەنگی بشکێنین لەئاست ئەو هەموو سوکایەتی کردنە بە کولتور و مێژووی کورد و کوردستان دەکرێت.
ئیمە، ناچار نین لەمەڕ پرسە نەتەوەیی و ئاینیەکان هەڵبەینێ. بەلام، ئێمە، خۆمان بە نەوەی دیاکۆ و کەی خوسرەو ئەزانین، سەرشۆری و لەگۆکەوتن کار و ڕەفتاری ئێمە نیە. بەم زوانە بۆ هەر ڕەخنەیەک زمانێکی زبر و نەوعیانە بەکار دەهێنین، وەک چۆن سوکایەتی بە گەلێکی 60 ملیۆنیەوە دەکەن. بەڵام، لامان سەیرە کوردن و خۆیان بە کورد دەزانن کەچی ئەوپەری کۆیلە و نۆکەری عەرەب و تورک و فارس و.... ن، دەبێ فێرببن پێ بەقەد بەڕەکەی خۆیان ڕاکێشن. چونکە، خەڵکی وشیارە بە قسەکان و شارەزایە لەڕەفتاریان.
لەمەو دووا، ئێمەی زەردەشتیان و کوردانی نەوەی کەیخەسرەو، لەهیچ ڕەفتارێکی دژە نەتەوەیی بێدەنگ نابین و وەڵاممان دەبێت.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,523 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!