تێکڕایی بارانبارین لەهەرێمی کوردستان تائێستا 471 ملیمەتر بووەو زۆرتین ڕێژەش لەپارێزگای سلێمانی بووە.
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: بەپێ ئاماری بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، تێکڕایی بارانباری لەهەر سێ پارێزگاکەی هەرێم 471 ملیمەتر بوە.
بەپێی ئەو ئامارە زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لەپارێزگای سلێمانی بووە کە تائێستا 616 ملیمەتر بارانباریوەو کەمترین ڕێژەش بەر پارێزگای هەولێر دەکەوێت ئەمساڵ تائێستا لەو پارێزگایە 271 ملیمەتر بارانباریوە.
پارێزگای دهۆک ئەمساڵ 528 ملیمەتر بارانی لێ باریوەوە لەپلەی دووەمدایە بۆ ڕێژەی بارانبارین لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم.
پێشبنیە کەشناسیەکان ئاماژە بەوەشدەدەن چەند شەپۆلێکی تری باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوەو ڕێژەی بارانبارین زیاتر بێت.
- 19-03-2014
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,170 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!