مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کوژرانی گەنجێکی دیکەی شاری هەولێری لە سوریا، ڕاگەیاند.
ئاشکراشیدەکات، بە کوژرانی ئه و گەنجە، ژمارەی گەنجە کوژراوەکانی هەرێمی کوردستان له و وڵاتە گەیشتە 33 کەس.
مەریوان نەقشبەندی، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دەشنووسێت :"بەداخەوە گەنجانی وڵاتەکەمان بەم شێوەیە دەبنە قوربانی ململانێ تائیفی و سیاسیەکان کە هیچ پەیوەندیەکی بەنەتەوەی کوردەوە نیە.
تەئکید و دوبارەشی دەکاتەوە کە :"بەشی هەرەزۆری ئه و گەنجانە قوربانین و تاوانباری سەرەکی ئەوانەن کەهانیان دەدەن بۆ ئەم ڕێگایە.
پێشتر، مەریوان نەقشبەندی لە لێدوانێکیدا بە خەندان_ی ڕاگەیاند :" داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم لێبوردنیگشتی بۆ ئه و گەنجانە دەربکات کە ڕوویانکردووەتە سوریا بە مەبەستی شەڕکردن، چونکە زۆربەیان پەشیمانن لە ڕۆشتنیان".
- 11-04-2014
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,722 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!