- مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ڕاپرسیەک لەسەر سەربەخۆبوونی کوردستان ئەنجامدەدەن.
- لەناو پەرلەمانی عێراق لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەنێوان پەرلەمانتارانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێتە شەڕە قسە و پەرلەمانتارێکی کورد داوا لەمالکی دەکات گەمارۆی سەر هەرێم هەڵگیرێت.
- ئاسایشێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە شارۆچکەی جەلەولا بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید کرا.
- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (هیومان ڕایتس ۆچ) داوایکرد ئەو 130 خوێندکارە کوردە ئازاد بکرێن کە داعش زیاد لەمانگێکە لەباکوری سوریا دەستبەسەری کردوون.
- ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێندراو لە گەڕەکی عرووبەی شاری کەرکووک تەقینەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
- بەهۆی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە جەلەولا، پارتی بارەگاکەی خۆیی لەوێ چۆڵکرد.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,948 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!