بەپێی ئاماری لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان لە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا سەردانی 639 باڵەخانەی حکومی و ئەهلی و شوێنە گشتی یەکانیان کردوە کەلە سەدا 61ی باڵەخانەکان گونجاو بوون لە ڕووی ڕێنماییەکانی و مەرجی سەلامەتی یەوە، 39% گونجاو نەبوون، لەلایەن لیژنەکەوە مەرج و ڕێنمایی یان پێدراوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی دیاری کراودا جێبەجێی بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی ئەیولی 2014، لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان سەردانی چەند باڵەخانەیەکی بازرگانی و هۆتێل و مۆتێلیان لەشاری سلێمانی کرد، لەمیانەی بەسەرکردنەوەکاندا لە هەبوونی کەموکوڕی لە شوێنەکانیان خاوەنەکانیان لێ ئاگادارکرانەوە لەگەڵ پێدانی مەرج و ڕێنماییەکانی سەلامەتی بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و سامانی هاوڵاتیان.
ئەندازیاری تەلارسازی نیگار محەمەد، سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان سەبارەت بە کار و ئامانجی لیژنەکە وتی: "لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان کە ئەندامانی پێکهاتووە لە نوێنەرانی بەڕێوەبەراتییەکانی دابەشکردنی کارەبا و بەگری شارستانی و قایمقامیەت، یەکێکە لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیان و سامانی هاوڵاتیان دامەزراوە و ڕۆژنە سەردانی باڵەخانەکانی بەشی ناوخۆیی و تەلاری بازرگانی و مارکێت و بانکەکان و دەمودەزگا حکومەیەکان و ناوەندەکانی خوێندن و هۆتێل و مۆتێل و بەنزیخانەکان و نەخۆشخانەکان و کۆمەڵگەی نیشتەجێ بوون و داینگە و باخچەی ساوایان و کافتریا و ڕیستۆرانت و شوینە گشتی یەکان دەکات.
راشیگەیاند: لیژنەکەیان لەماوەی دەست بەکاربوونی لە 01-01-2014 تا 01-10-2014 سەردانی 639 شوێنیان کردوە له و ڕێژە لە سەدا 61 ی گونجاو بوون لە ڕووی جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی مەرجی سەڵامەتیەوە لە 39% گونجاو نەبوون لە ڕووی سەلامەتییەوە بۆیە ڕێنمایمان پێداون بۆ ئەوەی لەکاتی دیاری کراودا جێبەجێی بکەن بە پێچەوانەوەی پسوڵەی سەرپێچی یان بۆ دەکرێت ئەکەر هەربەدەوام بن ئەوا شوێنەکە دادەخرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
- 26-10-2014
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 10,101 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!