رۆژنیوز دلێر عەبدولڕەحمان
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێ لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە (11) هەزار کەس لەنێو زینداندایە و سزادراوان و ڕاگیراوان لە هەرێمدا ڕووی لەزیادبونە.
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە (رۆژنیوز)ی ڕاگەیاند "لەهەرێمی کوردستاندا 11 هەزارو 300 کەس لەنێو زینداندایە کە نیوەیان سزادراون و نیوەیان ڕاگیراون، نیوەیان لە نێو چاکسازیەکاندان و نیوەکەی تریان لە نێو زیندانەکانی ئاسایشدان".
هەروەها وتی "بەپێی بەراوردی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ سزادراوان و ڕاگیراوان لە هەرێمی کوردستاندا ڕووی لە زیادبونە و ڕاگیراوەکانیش ئەشکەنجە دەدرێن لەنێو گرتوخانەکاندا".
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەش دەدات "چاکسازییەکان هیچ بەرنامەیەکی چاکسازی تێدانیە و ڕەوشی زیندانیەکان زۆر خراپە لەڕووی مامەڵە و پێداویستیەوە".
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,585 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!