- چەکدارانی داعش دەستیاندایە هێرشیکردن بۆسەر سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچەی خرابە ڕووتەی سەر بە قەزای دووبز، لەبەرامبەردا پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوەو بەوهۆیەوە داعش زیانێکی گەورەی لێکەوت.
- هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و پێشمەرگەو یەپەژە، توانیان گردی مشتەنوور بە تەواوی لە ژێر چنگی چەکدارانی داعش دەربهێنن و کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە ناحیەی کۆکز (کوڵەجۆ) لە گەرمیان ڕوویداو بەهۆیەوە چوار کارمەندی ئاسایش شەهید بوون و چواردەی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان سەر بە هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایشن، هاوکات چوار زیندانی عەرەب کە لەناو بینای ئاسایشدابوون گیانیان لەدەستداوە.
- فەریق بابەکر زێباری لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقەوە لەسەرکار لابرا.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 16,151 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!