کچە کوردێکی خوێندکاری زانکۆ لە شاری مێرسینی باکووری کوردستان لە #11-02-2015#ەوە بێ شوێن دەبێت و دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی، تەرمەکەی بە سووتاوی دۆزرایەوە.
ئاری هەرکی، لێکۆڵەر و چالاکوانی سیاسی ڕایگەیاند: ئوزگەجان ئاسلان کە خوێندکاری زانکۆ بوو لە شاری مێرسینی باکووری کوردستان، لەلایەن سێ کەسەوە ڕفێنراوە و دوای دەستدرێژیکردنەسەری و کوشتنی، تەرمەکەشیان سووتاندووە.
وتیشی: ئەو کچە کوردە و تەمەنی 20 ساڵ بووە و خوێندکاری زانکۆ بووە لە بەشی سایکۆلۆجی.
ئاماژەشی بەوەدا کە لە #11-02-2015# دیار نەماوە و دوای گەڕانێکی زۆر پۆلیسی تورکیا، توانی سێ تۆمەتبار دەستگیر بکات، کە دوانیان باوک و کوڕن، لەگەڵ کەسێکی دیکەی نزیک لە خۆیان.
بەوتەی ئەو چالاکوانە، دوێنێ لە نزیک گوندی چامالانی سەر بە پارێزگای مێرسین، تەرمی ئوزگەجان ئاسلان دۆزرایەوە، وتیشی: تاوانبارەکان سەر بە پارتی ڕەگەزپەرستی تورکیا مەهەپەن، باوکەکە تەمەنی 50 ساڵە و کوڕەکەشی تەمەنی 20 ساڵە و کەسی سێیەمیان تەمەنی 26 ساڵە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 681,669 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!