روونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
سەبارەت بەو ڕووداوە نەخوازراوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوویدا، ڕایدەگەیەنین: ڕووداوەکە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە سیاسەتی ئێمەوە نییە و وەک دۆخێکی کەسایەتی نەخوازراویش سەیری دەکەین، کە لە نێوان چەند پەرلەمانتارێکدا درووست بووە. نموونەی ئەوها لە پەرلەمانی وڵاتانی دیموکراسیشدا دەبینرێ و بە هیچ شێوەیەک هەولی گەورە کردنی ئەم بابەتە خزمەتی پرۆسێسی دیموکراسی ناکات.
هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە سیاسەت و جۆری پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ناکات، هەم وەک دوو هێزی سیاسی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و هەم وەک دوو فراکسیۆنی سەرەکیش لە پەرلەمانی کوردستان، بۆیە ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، چاوەڕوانی ئەنجامی بەدواداچوونی ئەو لیژنەیە دەکەین، کە لە سەر داوای بەرێز سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ ئەو ڕووداوە درووستبووە.
هەروەها نیگەرانی خۆیشمان لە بەرانبەر ئەو بەیاننامەیە دەردەبڕین، کە لەلایەن فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامییەوە دەرکراوە، چونکە بریار بوو بە یەکەوە ئەو بەیاننامەیە دەربکەین و دەبوایە ئەو بەیاننامەیە بەبێ ئێمە دەرنەکرابا.
محەمەدعەلی یاسین
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
25-03-2015
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,935 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!