رۆژی یەکشەممە 24ی جۆزەردانی 1394، مەنسوری ئاروەند زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری مەهاباد لە پاش 4 ساڵ زیندانی لە سێدارە درا. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە بە پێی حوکمی پێشووی بێداگاکانی ڕژیمی ئاخوندی حوکمی مەنسور ئاروەند بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرابۆوە، بەڵام ڕژیمی درندە و جینایەتکاری ئاخوندی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو لاوە کوردەی بەرێوەبرد.
بێگومان جینایەت و کوشتن و ئیعدام و دەیان تاوانی دیکە لە....
گووتار و بەرنامەی ئاخوندان،روداوێکی نوێ نییەو گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی کورد ماوەی 36 ساڵە لەگەڵ ئەو جۆرە هەلس و کەوت و سیاسەتانەی دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ڕووبەروون. ئەوەی شایانی گووتنە پەردە هەڵدانەوە لەسەر سیمای ڕاستەقینەی مۆرە بە ناو ئیسلاحخوازەکانی ناو سیستەمی ئاخوندییە کە دواهەمین سیمای بە ئیستلاح نەرمیان تا هەنووکە 1800 ئیعدامی لە کارنامەی دەوڵەتدارییەکەی تۆمار کردووەو سەرکوت و داپلۆسین و ئیعدامی لاوەکان لە کوردستان نەک کەمی نەکردووە بەڵکو زیاتر پەرەی گرتووە. ئومێدوار بوون بەو ڕەوتە دەسکردانە تەنیا، خۆ دڵخۆش کردنەو نەناسینی ڕاستیەکان، چاوەروانی لەو سیستەمە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە لەمەڕ کرانەوە و چاکسازیی خەیاڵەو هیچ کات نایەتە دی.
ئەو ڕاستیەش نابێ لە بیر بکەین کە کردەوەی لەم چەشنە و بەرێوەبردنی ئەو جینایەتانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاخوندی نە لە ڕەهەندیی هێزوەیە، بەڵکو ئەوە دەرخەری شکست و بەرەو ڕووخانی ئەو سیستەم و نیزامەیە. هەڵبەت قەیرانە یەک لەدوای یەک و شکستە مەزنەکانی ئاخوندان لە مەیدانەکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا بۆ هەموو تاکێک ڕوون و ئاشکرایە و ئەمرۆ وێرای بێزراو بوونی ئەو نیزامە لە ئاستی جیهانی دا سیاسەت و هەڵس و کەوتەکانیشی ناتوانێ ئاخوندان بەرەو دەربازبوون لە قەیرانەکانیان ڕێنوێنی بکات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی ئاروەند و خەڵکی کوردستان درود دەنێرێ بۆ گیانی پاکی شەهید مەنسوری ئاروەند و درود بۆ گشت زیندانیە سیاسیە سەربەرزەکانی کوردستان دەنیرَێ کە بە ئیرادەیێکی پۆڵایینەوە لەو مەیدانەش دا تەنگیان بە دەسەڵاتدارانی ئاخوندی هەڵچنیوە. ئومێد دەکەین بە یەکگرتووی و یەکانگیریی هێزە ڕزگاریخوازەکانی کوردستان و ئێران سێبەری نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی بۆ هەمیشە لەسەر خەڵک نەمێنێ و ئاشتی و دیموکراسی جێگیر بێ.
سامانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
25ی جۆزەردانی 1394