روونکرنەوەیەک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
السلام علیکم
برایان و خوشکانی بەڕێز: ماوەیەک لەمەوبەر کۆمەڵێک بەڵگەنامە گوایە لە سەرچاوەیەکی دەوڵەتی عەرەبستانی سعودیەوە دزراوە و بڵاوکرایەوە و تێیدا ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی هێنراوە کە هەندێک ناحەز بۆ شێواندنی ڕای گشتی دەیانەوێت وا لە خەڵکی بگەیەنن کە بزووتنەوەی ئیسلامی پارەی لە سعودیە وەرگرتووە، لەم بارەیەوە ئەمە وەڵامی ئێمەیە:
1- هەموو ئەو ڕێکخراوە ئیسلامییە خێرخوازییانەی کە لە کوردستان لە دوای ساڵی 1991 کاریان کردووە لەسەر داوا و بە تەزکیەی بزووتنەوە هاتوونەتە کوردستان، بەڵام دواتر بزووتنەوەی ئیسلامی ئازادی کردوون لەوەی چۆن کاری خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن. بۆیە ئێمە ئاگامان لە چۆنێتی وەرگرتن و خەرجکردنی داراییان نییە.
2- ڕێکخراوی (بری ئیسلامی) هیچ پەیوەندیەکی بە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە نییە و ڕێکخراوێکی سعودیەیە.
3- لەو نامەدا کە سەرنجی زۆرمان لە سەری هەیە هاتووە کە سعودیە بڕی 500،000 دۆلار (پێنج سەد هەزار دۆلار)ی داوە بە ڕێکخراوی بری ئیسلامی کە سەر بە بزووتنەوەیە بۆ کاری خێرخوازی (مزگەوت و خوێندنگا و...) لە عیراق، لەکاتێکدا ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو ڕێکخراوەوە نییە و ڕێکخراوی لەو شێوەیەمان نەبووە.
4- تێکەڵکردنی ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی بە ڕێکخراوی خێرخوازی جێگەی گومانە، چونکە بە دەیان ڕێکخراوی بیانی گومانلێکراو کاردەکات، بەڵام کەس باسی ناکات و لێی ناکۆڵێتەوە کەچی دەکات، بەڵام ڕێکخراوێک مزگەوت دروستبکات و پارە بۆ کاری خێرخوازی وەربگرێت لەسەر بزووتنەوە هەژمار بکرێت جیگاری سەرسوڕمانە!
نوسینگەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی