ناسراوە بە (قادری حاجی عەوڵا). لە ساڵی 1968 لە گوندی (ئیلنجاغی گەورە) لەدایک بووە.
بنەماڵەکەیان لە هۆزی (شێخانی)ن.
لە ساڵی 1985 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی (حزبی سۆسیالستی کوردستان).
ساڵی 1986 واز لە حزبی سۆسیالست دەهێنێت و پەیوەندی دەکات بەهێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تیپی 85 ی بەڕانەتی دەبێتە پێشمەرگە و تاساڵی 1989 لە زۆربەی چالاکی و نەبەردیەکاندا بەشداری دەکات.
لە ڕاپەڕینی بەهاری 1991 بەشداری چالاکانە لە ڕاپەڕینی هەردوو شاری (#کەرکووک#) و (#هەولێر#) دەکات.
ساڵی 1995 دەبێتە فەرماندەی تیپ لە (لەشکری قەرەچوغ). دواتر دەبێتە فەرماندەی هێز لە فەرماندەیی (2) ی هەولێر دواتر دەبێتە فەرماندەی هێز لە فەرماندەیی (5) ی دوکان.
لە ئەنجامی شەڕی نەگریسی ناوخۆی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی (سماقولی) بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا کە هاوکاری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەکرد لە 18-11-1997 شەهیدکرا. لەهەمان ئەو شەڕە نەگریسە نەفرەتیەدا دوو برای دیکەی بە ناوەکانی (تاریق عەوڵا قادر) و (رەفیق عەوڵا قادر) شەهید دەبن.