فەرماندی هێزی ئەزمەڕ بوو لە شۆڕشی ئەیلولدا، ڕۆژی 09-03-1975 لە نزیک شانەدەری دەکەوێتە ناو گەمارۆ و ئابلۆقەی ئەو هێزەی بەعسەوە و بواری دەرچوونی نابێت، لە دوورەوە داگیرکەران داوای لێدەکەن خۆی بەدەستەوە بدات تا گیانی سەلامەت بێت، بەڵام ئەو هەر لەوێدا بە دەمانچەکەی دەستی خۆی دەکوژێت و داستانێکی ئازایەتی بێ وێنە بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمار دەکات و لاشەکەی دەکەوێتە بەر دەستی هێزی داگیر کەر و بۆ چاوترساندنی خەڵکی بەشەرەفی #سلێمانی#ش بەناو شاردا دەیگێڕن.
لەم بارەیەوە کاک شێرکۆ بێکەسی شاعیر بە هۆنراوەیەکی زۆر بەرز و جوان بەرجەستەی ئەو هەڵوێستە ئازایانەی ئەو شەهیدە گەورەیە کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی :
من ئاڵایە لە شۆڕش و لە پێشمەرگە و لە بارزانیم وەرگرتبێ
من سەنگەرێ، کە باوەڕی کوردایەتی لە بیرما هەڵیکەندبێ
چۆن ئەهێڵم بی نەوێنن، داگیری کەن، چۆن ئەهێڵم دەستانکەوێ
من لێرەدا ئازادی بۆ کوردستان و خۆکوشتنم بۆ خۆم ئەوێ
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 7,060 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!