ناونیشانی پەرتووک: کوردستان لە پەنجەرەی غوربەتەوە- بەشی یەکەم
ناوی نووسەر: #محەمەد هەریری#
شوێنی چاپ: لەندەن
چاپخانە: دیجیتاڵ
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەو پەرتووکە کۆمەڵە وتارێکن لەنێوان ساڵانی 2006-2015 کە لەسەر بابەتی جۆراوجۆر نووسراون، بەڵام ئەوەی کۆیان دەکاتەوە ئەوەیە لە دڵێکی پڕ لە حەسرەت و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و میللەتەکەی لە غوربەتەوە نووسراون.
خاوەنی ئەو وتارانە سات بە سات و کاتپێو دوای کاتپێو و ڕۆژبەڕۆژ چاودێری بارودۆخی کوردستان دەکات، بە جۆرێک زۆرجار هەست دەکات تەنیا بە لاشە لە غوربەتە. زۆرجار برادەران و دۆستانم پێمدەڵێن تۆ ئێمە ئاگادار دەکەیتەوە لە بابەتگەلێک لە کوردستان ڕوو دەدەن، هێشتا ئێمە پێمان نەزانیوە تۆ ڕای خۆت لەسەر دەدەیت!
هەر ئەوەش وایکردووە لە زۆر بواری گشتی ژیانی ئەو وڵاتە بێئاگا بم وەک بورارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و یاسایی و هونەری، وکەمترین قسەم هەبێت لە سەریان. نازانم هەڵەم لەوەدا یان ڕاست، بەڵام کارێکە بە دەستی خۆم نییە، کە دەبینم ئەو وڵاتەی من تیایدا دەژیم واپێشکەوتووە لە هەموو بوارەکانی ژیان، سەرەڕای دڵخۆشیم بەو وڵاتەی کە نزیکەی شازدە ساڵە باوەشی بۆ کردومەتەوە و مافی هاووڵاتی بوونی پێداوم و لە هیچ مافێک بێ بەشی نەکردووم و کەرامەتی مرۆیی پێ بەخشیوم، هەرچەندە وەک وڵاتی خۆم سەیری دەکەم، چونکە ئێمەی کورد وەک سەرنجم داوە کەمینەیەکی زۆر کەم نەبێت، قەد بەد نمەک نەبووین وەک میللەتانی تر بەرانبەر ئەو وڵاتە، بەڵام هەر پێمخۆشە هەموو هەوڵ و بیر و ئەزموونی نووسین وخوێندنەوە وژیانم بخەمە خزمەت گەلەکەم لە کوردستان، بەڵکوو بتوانین بە وشەکانمان بخەینە گژ تووندڕەوی و زەبربەدەستی وگەندەڵی سیاسی و دراوی و کۆمەڵایەتی و دینی.
[1]
Kitabı okuyun: کوردستان لە پەنجەرەی غوربەتەوە
Toplam indirme:
1,478 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,994 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!