ئەم نەخشە هەڵکۆراوە، لە قەدپاڵی چیایی دەربەندی بێلوولە، لە بەرزی نزیکە 150 م لە نزیک گوندی بێلوولەی شارەدێی #مەیدان#.
ئەم نەخشەیە (90 سم) درێژە، نەخشی جەنگاوەڕێکە، کە پێی خستووەتە سەر سنگی یەکێک لە دوژمنەکانی و سەربازێکی دیکەیان لەسەر چۆکە و لەم جەنگاوەرە دەپاڕێتەوە. جەنگاوەرەکە بە قەبارەی گەورەتر دروستکراوە.
نووسێنێکی مێخی لەنێو چوارچێوەیەکدا هەیە، نووسینەکەی بەشێوەیەکی ناڕێک نووسراوە و تەواونەکراوە، تا ئێستا خوێندنەوەیەکی تەواو دڵنیا بۆ نووسینەکە نەکراوە، بەڵام یەکێک لە خوێندنەوەکان ناوی پادشاکەی بە (تاردوونی) خوێندووەتەوە.
سەبارەت بە مێژووی نەخشەکەی بۆچوونی جیاواز هەیە، هەندێکیان دەیگەڕێننەوە بۆ کۆتایی هەزارەی دووەم و سەرەتای هەزارەی سێیەم.
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,213 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!