- حکومەتی باشووری کوردستان ئەمڕۆشی وەک هەموو ساڵانی پێشوو بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای داگیرکەری ئێڕاقەوە کردە پشوو.
- ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی پشەنگ گۆران، لە شاری جزیرەی باکوری کوردستان بە دەستی هێزەکانی سوپای تورکیا کوژرا.
- شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو دەچنە سەر بارەگاکەی ئەحمەد عەسکەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# و پاسەوانێکی بارەگاکە دەکوژن.
- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی کەرکووکەوە چوار تیرۆرست دەستگیرکران، کە یەکێکیان پلەی باڵای هەبووە لەنێو ڕێکخراوی داعشدا.
- بەمڕۆوە 24 ڕۆژە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شاری جزیرەی باکوری کوردستان بەردەوامی هەیە، تا ئێستاش 32 مەنداڵ لەو ئۆپراسیۆنەدا گیانیان لەدەستداوە.
- خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی مۆدێرن سیتی لە شاری #هەولێر# بەهۆی نەبوونی نەوتەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بەو هۆیەشەوە ڕێگای هەولێر - کەسنەزان گیرا.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 13,041 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!