فەرهەنگی ئاڤێستا بۆ فێربوونی زمانی ڕوسی (ڕێزمان، گفتوگۆ)
ئامادەکردنی: نەهرۆ عەلی – ئاڤێستا نەهرۆ
2012
ئەم کتێبە زیاترە لەوەی کە تەنها فەرهەنگێک بێت، چونکە هەم فەرهەنگەو، وشه و مانای لەخۆگرتووە، هەروەها لەلایەکی تر یاساو ڕێنمایی یە ڕێزمانی یەکانی لەخۆگرتووە، کە بەشێوەیەکی زۆر ساده و ساکار داڕێژراون بۆ یارمەتیدانی خوێنەر. جگە لەوەش فەرهەنگەکە جۆری فۆنەتیک و نووسینی وشەی ساده و وشەی لێکدراو، پێکەوە بەستراو، لە واتاو بنیاتی ڕێزمانیدا ڕووندەکاتەوە. ئیدیۆم و قسەی نەستەق و پەندی پێشینان نیشان دەدات و دەریدەخات.
وشە ڕوسیەکان بەپیتی عەرەبی نووسراون، چونکە باشترین ڕێنوسێکە، کە لەگەڵ فۆنیم و وشەی کوردیدا دەگونجێ. یارمەتیەکی باشی ئه و کەسانە دەدات کە بۆ یەکەم جار دەیانەوێت ئاشنا بن بەزمانی ڕوسی.
مەبەستی سەرەکی لەم فەرهەنگە دابینکردنی پێداویستیەکانی زمانەوانی خوێندکاری کوردە لەقۆناغە جیاجیاکانی خوێندندا وە بگرە تەنانەت لە ژیانی ڕۆژنەشیاندا، بەوهیوایەی کە بڕێک لەئەرکی سەرشانیان کەم بکرێتەوه. [1]
Kitabı okuyun: فەرهەنگی ئاڤێستا (روسی - کوردی)
Toplam indirme:
1,324 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,900 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!