شەهید هیوا لە ساڵی 1967 لە بنەماڵەیەکی جووتیاری گوندی (ئاشی بارام) سەر بە شارۆچکەی چوارتا لە دایکبووە. ساڵی 1972 خێزانەکەیان دەچنە شاری سلێمانی و لە گەڕەکی زەرگەتەی کۆن نیشتەجێ دەبن، دەچێتە بەر خوێندن قۆناغی پێنجەمی ئامادەی بەسەرکەوتوو تەواو دەکات. بەڵام هەر زوو هەست بە ئێش و ئازاری نەتەوەکەی دەکات و ساڵی 1982 دەبێتە پێشمەرگە و پەیوەندی بە کەرتی ڕێکخستنی پێنجوێنەوە دەکات لە پۆلی گەرمک.. شەهید لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا سێجار دەستگیر دەکرێت، یەکەمجار ساڵی 1982 لەلایەن ئیستخباراتەوە بۆ ماوەی 1 مانگ و دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر هیچ نادرکێنێت و ئازاد دەکرێت. دووەمجار لە ساڵی 1985 لەلایەن ئەمنی تەوارییەوە بۆ ماوەی 2 مانگ، سێیەمجار ساڵی 1986 بۆماوەی ساڵ و نیوێک زیندانی دەکرێت لە زیندانی ئەبوغرێب، هەر لەم زیندانە لە مانگی 12/1987 لە سێدارە دەدرێت، ناوبراو دووەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 7,180 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!