ئەحمەد مستەفا شێخانی: ناسراو بە (کێخوا ئەحمەدی بیرەکەپرانی) یەکێک بووە لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی هۆزی شێخانی سەردەمی خۆی ساڵی 1912 لەدایک بووە پیاوێکی خانەدان و خاوەن دیوەخان و موڵک و ماڵێکی زۆری هەبووە بەرووبوومی بازرگانی ئەوکاتی بۆ شارە گەورەکانی وەک (موسڵ و بەغدا و کەرکووک) ناردووە دەرگای دیوەخانی هەمیشە کراوە بووە و پیاوێکی ناندەر بووە و هەژار و نەدار ڕوویان تێکردووە و خزمەتی کردوون. ئەم کەسایەتیە لە ساڵی 1974 کۆچی دوایی کردووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,335 defa görüntülendi