بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هەڵیان کوتاوەتەسەر پەناخوازانی مانگرتو لەبەربارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەسلێمانی و لەدوای بێ ڕێزیکی زۆر وکوتەک لێدانی یەکێک لەمان گرتوان بەناوی “کەیومەرس ڕەشیدی”،سێ کەسیان کەمانی لەخواردن گرتبو بەناوەکانی (خالیدنەقشی،محیەدین ئازادی، کەیومەرس ڕەشیدی) و هەروەها دووکەسی تر بە ناوەکانی” حەسن فیروزی و ڕەحیم فەیزوڵاهی” ڕاپێچی ئاسایش دەکرێن بەبیانوی ئەوەی کە ئێوەی پەنابەر ئاژاوەگێڕن.
ئەم پەناخوازانە مانگرتنەکەیان لە پێنجەم ڕۆژی خۆیدا کەدەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبوو، بە شێوەی ناشیرین و ناسەردەمیانە پێ دەپێچنەوە.
دەگوترێت: هیچ بیانوێکی یاسایش بونی نییە بۆ ڕەوادان بەو کردەوەی ئاسایش. شایانی باسە لەخولی دووهەمی مانگرتنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتییەوە کەبۆ داخوازیەڕەواکانیان لە بەربارەگای نەتەوەیەکگرتوەکاندا لەسلێمانی مانیان گرتبوو،هەرلەسەرەتاوە ڕایانگەیاندوە کە مانگرتنەکەیان دوور دەبێت لە توندوتیژی و پەناخوازان هیچ کردەوە ولێدوانێکی نایاساییان دەرنەبڕیوە،تەنانەت سێ کەسیان مانگرتن لەخواردنیان ڕاگەیاندبوو.
تائیستا ئاسایشی سلێمانی ڕوونی نەکردۆتەوە کە داخوازی یاسایی پەنابەر ان لەڕێکخراوێکی جیهانی،ئەویش لەچوارچێوەی دەسەڵاتی ئەو ڕێکخراووەیەدا،چ خاڵێکی ئاژاوەگێڕییە.
بەوتەی پەنابەرانی مانگرتو دیارە لەنێوان بەرپرسانی un و ئاسایشی سلێمانیدا ڕێککەوتنێک دژ بە مانگرتنی پەناخوازان هەیە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان