گوندە خۆڵەمێشییەکان؛ منداڵەکان گوڵەگەنمەکان دەدزن
نووسینی: نەجات نوری
ئەم ڕۆمانە کارکردنە لەسەر ڕۆژگارێکی تاریک کە مرۆڤ دەکەوێتە بەر شاڵاوی برسێتی و نەبوونی و نزیکبوونەوە لە لێوارەکانی مردن. لەلایەکی دیکەشەوە شاڵاوەکانی دەوڵەتی عوسمانی گەڕانەوە بۆ ئه و سەردەمە و وێرانبوونی گوندو شارەکوردییەکان و لەناوچوونی ئینسانەکان.
ئینسان لەم ڕۆمانەدا بەردەوام بەر شاڵاوەکانی برسێتی و شەڕی نابەرانبەر و سەپێنراو دەبێتەوە و هاوکاتیش گرۆدەی دەیان کێشەی دیکەیە کە ڕۆمانووس بە وردەکارییەکی زۆرەوە کاری لەسەر کردوون. لە ڕۆمانەکەدا شاڵاوی برسێتی قوربانی و جەلاد پێکەوە بەره و مردن ڕاپێچ دەکات و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەردولا یەکچارەنووسیان هەبێت. چیرۆکی سەرنجڕاکێشی ڕۆمانەکە دەبێتە جێگەی سەرنجی شێرزاد حەسەن و ئه و لە جێگەیەکدا دەڵێت: ئەم ڕۆمانە کارێکی جیاواز و دەگمەنە، چونکە هیچ ڕۆمانووسێک تا ئێستا بەم وردەکارییەوە ئاوڕی لە بابەتێکی ئاوها قورس و ئەستەم نەداوەتەوە.
رۆمانەکە لە چاپخانەی دەزگای سەردەم بە چاپێکی جوان لە دوتوێی 310 لاپەڕەدا چاپ بووە. پێشتریش نووسەر نۆ کتێبی بڵاوکردۆتەوە کە سێ کۆمەڵە چیرۆک و سێ ڕۆمان و سێ کتێبی دیکە ڕانان و خوێندنەوەی کتێب و لێکۆڵینەوەن.
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,905 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!