راگەیەندراوێک بەبۆنەی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سلێمانی
بەبۆنەی بڕیاری ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیو هەمو هاوڵاتیانی کوردستان دەکەین.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی توانییان بەم بڕیارەیان ئەزمونێکی جوانی دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لە دەڤەرێکی هەرێمەکەمان پێشکەش بکەن. هەروەها دەستخۆشی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی 19ی ئابی 2014. ئەم هەنگاوە تا ئەندازەیەکی زۆر متمانەی هاوڵاتیانی بە ڕێککەوتنە سیاسییەکە گێڕایەوە. سوپاسی هەمو ئەو هێزو لایەنە سیاسییانەش دەکەین کە هاوکارو پشتیوان بون بۆ ئەم هەنگاوە.
هیوادارین کاربەدەستە نوێیەکان نمونەیەکی جوانی گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردنی کاروباری هاوڵاتیانو دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی ناوچەکە پەیڕەو بکەن.
داواکارین هەمو ئەو هەڤاڵانە بە گیانی تەباییو کاری بەیەکەوەیی دور لە نەفەسی حیزبایەتی تواناکانیان بخەنەگەڕ لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.
بزوتنەوەی گۆڕان
25-08-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,809 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!