وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمانگی ڕابردوودا 12 ملیۆن و 763 هەزارو 566 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووه و داهاتەکەی 413 ملیۆن و 994 هەزارو 993 دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لەراگەیەنراوێکدا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، لەمانگی ڕابردوودا ڕۆژانە 411 هەزار و 727 بەرمیلی هەناردە کردووە کە کۆی گشتی بۆ مانگەکە دەکاتە 12 ملیۆن و 763 هەزارو 566 بەرمیل.
هەروەها داهاتی نەوت له و مانگەدا 413 ملیۆن و 994 هەزارو 993 دۆلار بووه و بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش مانگی ڕابردوو بە 32 دۆلارو 44 سەنت فرۆشراوە.
رێژەی هەنارده و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاب/8 بەراورد بە مانگی تەمموز/ 7 نزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، به و پێیەی لەتەمموزدا 14 ملیۆن و 176 هەزارو 761 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە تێکڕا دەکاتە ڕۆژانە 457 هەزارو 314 بەرمیل نەوت و داهاتەکەی 461 ملیۆن و 196 هەزار و 477 دۆلار بووە. تێکڕای نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان 32.53 دۆلار بووە.
لەداهاتی مانگی ڕابردوو حکومەتی هەرێم لەدوای دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان و پارەی پترۆ دۆلار بە کەرکووک نزیکی 350 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
- 05-09-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,147 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!