بەبۆنەی ساڵی تازەی عیبریەوە بەناوی خۆمان و سەرجەم کوردانی جوو لە کوردستان و دەرەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی جوو و سەرجەم گەلان دەکەین، هیوادارین تاڵی و سەختی ساڵی ڕابردوو هەرگیز دووبارە نەبێتەوە و هەموو مرۆڤایەتی لە خۆشی و ئاشتیدا بژین لە ساڵی تازەوە، ئێمەی جوو پێش هەر گەلێکی تری ئەو دونیایە قوربانی تیرۆر و دەستدرێژی و داگیرکاری و کوشتن و بڕین بوینەتەوە، بۆیە لە هەموو گەلانی دونیا زیاتر لە واتاکانی مەینەتی کۆچ و ئاوارەبوون و پەنابەرێتی و دوورکەوتنە لە زێدی باب و باپیران و ڕەشەکوژی و ماڵوێرانی تێدەگەین، بۆیە هەمیشە لە دەستپێکی هەموو ساڵە تازەکانمان نزای دووبارە نەبوونەوەی هەموو ئەو مەینەتیانە دەکەین، نزای ڕاوەستانی جەنگەکان و ماڵوێرانی و قات و قڕیەکان دەکەین بۆ مرۆڤایەتی، نزای گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەین بۆ ماڵ و زێدی باب و باپیرانیان، هیوا دەخوازین گەلانی دونیا دەست لەناو دەست لە کۆششی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی بن لە کارەساتە دڵتەزێنەکانی سروشتی و برسێتی و جەنگە ماڵوێرانکارەکان و نەخوێندەواری و پەتا کوشندەکان و دەرد و بەڵا و نەخۆشیەکان.
ساڵی تازەی ئێمەی جوو تەنها گۆرینی ژمارەیەک نییە، بەڵکو هەموو جووی دونیا لەو ڕۆژە نزا و نوێژی خێر و خۆشی و ئاشتی و سەرکەوتن دەکات بۆ سەرجەم مرۆڤەکان.
ئێمەش وەک نوێنەرایەتی کوردانی جوو لە کوردستان دەستی نزا و نوێژمان بۆ یەزدانی میهرەبان بەرزدەکەینەوە و داواخواز دەبین کە گیانی خوشک و برا پێشمەرگە و شەرڤان و جەنگاوەرەکانمان بپارێزێت لە بەرەکانی شەڕ و خودا خێر و خۆشی بخاتە سەر خاکی پیرۆز و گەلانی پیرۆزی خۆی.
نوێنەرایەتی کوردانی جوو
وەزارەتی ئەوققاف و کاروباری ئاینی
02-10-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,944 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!