بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی دەسگیرکردنی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەرێزان سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداغ و هاوڕێ پەرلەمانتارەکانیان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەکات. ئەم سیاسەتەی ئێستای ئاک پارتی چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی تورکیاو ناوچەکە قورستر دەکاو کۆی پرۆسەی دیموکراسی لەو وڵاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو ئەم ڕەفتارانەی حکومەتی ئاک پارتی گەڕانەوەیە بۆ دواوەو کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری لە تورکیاو ناوچەکە دروست دەکات.
بۆیە داوا لە هەمو حکومەت و پەرلەمانی وڵاتە دیموکراسییەکانی دنیاو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەسایەتییە جیهانییەکان دەکەین ئیدانەی ئەم کارە نابەجێیانەی حکومەتەکەی ئاک پارتی بکەن و فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگای دیالۆگ و ڕێگە نەدەن چیتر دیموکراسییەت لە تورکیا لەسەر دەستی سەرکردایەتی ئاک پارتی پێشێل بکرێت. هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەین بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا بچنەوەو بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن لە بەرامبەر ئەم ڕەفتارانەی حکومەتی تورکیا.
لە کۆتاییدا دڵنیاین ئەم هەوڵانەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ سەرکوتکردنی ئازادی و پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد لە باکوری کوردستان نەک دەنگی زوڵاڵی گەلەکەمان کپ ناکات، بەڵکو تینوتەوژمی زیاتر دەدا بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە باکوری کوردستان و پشتیوانی زۆرتری خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان بۆ دۆزی گەلەکەمان بەدەست دەهێنێ.
بزوتنەوەی گۆڕان
04-11-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,342 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!