دوارۆژ، ڕێبین حەسەن
سەرەڕای قەیرانی دارایی و وەستانی زۆربەی پڕۆژەکانی حکومەت، بەڵام لە سنوری قەزای پێنجوێن بەبڕی زیاتر لە (یەک) ملیار دینار پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت و بەرەو کۆتایش دەچێت کە زیاتر لەهەشت گوندی ناوچەکە، بەسەنتەری قەزای پێنجوێنەوە دەبەستێتەوە.
عیرفان عومەر سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، لەلێدوانێکدا بەدوارۆژی ڕاگەیاند "پڕۆژەی قیرتاوکردنی گوندەکانی (راوگان و کانی سێف و قزڵجە) یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی سنووری قەزای پێنجوێن کە لەبواری جێبەجێکردندایە و بەرەو کۆتایی دەچێت، هەرچەندە پڕۆژەکە لەرێکەوتی 23-9-2013 تیایدا دەسبەکاربووین، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تیایدا بۆ ماوەیەکی زۆر وەستابوو".
راشیگەیاند "لە ئێستادا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەی پێویستی بۆ فراوانکردن و تەواوکردنی پرۆژەکە تەرخانکردو،ە و بریتیە لەدروستکردنی ئاوبارەی سندوقی و ئاوبارەی لولەیی و تیکەڵەڕێژکردن و پڕکردنەوەی هەندێک شوێنی جادەکە، بۆ ڕێگای سەرەکی (قزڵجە – پێنجوێن) و بڕی ملیارێک و (343) ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە".
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕوونیشیکردەوە "گرنگی پڕۆژەکە لەوەدایە کە زیاتر لەهەشت گوند بەسەنتەری قەزای پێنجوێنەوە دەبەستێتەوەو درێژی ڕێگاکە زیاتر لەحەوت کیلۆمەترە و قیرتاوکردنیشی بەپانی شەش مەترە، لەگەڵ تێکەڵەڕێژکردنی شانی ڕێگاکە".
- 12-11-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,922 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!