بەناوی ئاهورا مەزدا
تەکفیرکردن و بانگەشەی کوشتن و لەناوبردن و سەرپەڕاندن ی زەردەشتییەکان لەلایەن مەلایەکی ئاینیی ئیسلامەوە کە سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە و لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی بی بی سی ی بەریتانی دژ بە خەڵکی سڤیلی کورد، فەتوا و بیرۆکەیەکی تیرۆرستیانەیە و دژ بەماف و ئازادییەکانی مرۆڤگەلی کوردە و پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کورد لەهەرجێگایەکی جیهاندان هەڵوێستیان هەبێت و دژ بەم فەتوا و گوتارە دژ بە مرۆڤانەیە بوەستێتەوە. لەپال ئەمەدا، داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و هەروا تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و (مودعی عام) ی کوردستان لەتەواوی دادگاکانی شارەکانی کوردستاندا دەکەین ڕاستەوخۆ لەدادگاکاندسکاڵا تۆمار بکەن و ئەو کەیسە بجوڵێنن و ئێمەش وەک زەردەشتیان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین.
ئێمە، وەک زەردەشتییانی کوردستان لەهیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەک ناترسین و بەردەوام دەبین لە بانگەشەی خۆمان و تاکو کۆتایی ژیان پرۆسەی گەڕانەوە بۆ سەر ئاینی باوباپیرانمان پەرەپێ دەدەین.
بەگرنگی دەزانم کە ڕوو بکەمە کۆی گشتیی مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامی بێژم(پێویستە بێدەنگی بشکێنن و ڕیفۆرم و تازەگەری لە ئاینەکەتاندا بکەن و دەقە کۆنەکانتان بگۆڕن و لەگەڵ سەردەمدا بیگونجێنن. ئەمەش دەبێتە هۆی بەیەکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و چییتر هاونیشتمانی و هاونەتەوەییەکانتان تەکفیر نەکەن و دەست بۆ وتاری توند و تیژ نەبەن).
لەگەڵ ڕێز و باوەشێک خۆشەویستیی ئاهوراییدا
پیر لوقمان
03-02-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,187 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!