دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران ڕایدەگەیەنێت کە لەماوەی یەک مانگدا 23 هەزار گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتونەتە هەرێمی کوردستان، ڕاشیدەگەیەنێت، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 6 هەزار و 300 گەشتیار هاتوون.
لەبارەی هاتنی ڕێژەی گەشتیاران بۆ ناوچەکە، بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لە ڕۆژی 20ی شوباتی 2017 تا ڕۆژی دووشەممە 20ی ئازار نزیکەی 23 هەزار گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند، پێشبینی دەکەن دوای جەژنی نەورۆزیش هاتنی گەشتیاران لەو دەروازەیەوە بەردەوامی هەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هاتنی ئەو ڕێژە زۆرە گەشتیار و مانەوەیان لە ئوتێل و مۆتێل و ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆران کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری سنوری سۆران.
22-03-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,069 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!