دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەرۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاودەکاتەوه و ڕایدەگەیەنێت به و هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
رائید ئازاد تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە سنووری پارێزگای دهۆک هەشت ڕووداوی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان و پێکدادان ڕوویانداوە.
وتیشی لەرۆژی دووەمی جەژن 22ی ئازار ڕووداوێکی وەرگەڕان لە سەر چیای کوخێ لە ناحیەی ئەترۆش سەر بە قەزای شێخان ڕوویداو بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
ئازادا تەها ئاماژەی بەوەشکرد لەسەر شەقامی سەرەکی لەناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.
راشیگەیاند لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز لەسنووری پارێزگای دهۆک هەشت ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوەو بەوهۆیەوە پێنج کەس گیانی لەدەستدا و 14 کەسی تیریش برینداربوون.
24-03-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,252 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!