دواڕۆژ، دڵشاد ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاشکرایدەکات، ژمارەی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداری جیهانی نییە و داواشکراوە ژمارەیان زیادبکرێت.
دڵزار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە وڵاتە پیشەسازی و ئابورییەکانی جیهاندا، بوونی کۆمپانیاکان بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ئه و وڵاتە دەبێت، ئەوەش وایکردوە کەرتی ئابوریی و پیشەسازیی ئه و وڵاتانە سەربەخۆ بێت و زۆرترین هەلی کاریش بۆ هاوڵاتیانیان فەراهەم بێت.
وتیشی پێشنیارێکمان داوەتە ئەنجومەنی ئابوری کوردستان بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش سستمێکی له و شێوەیە جێبەجێ بکرێت.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 449 کۆمپانیا هەن، کە 22 هەزار و 269 کۆمپانیای بیانی و سێ هەزار و 180 کۆمپانیاش ناوخۆیین.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەروەک پێشنیارمان بۆ ئەنجومەنەکە کردووە کە سیستمی تۆمارکردن و کارکردنی کۆمپانیاکان بکرێتە ئەلیکترۆنی و وەرگرتنی باج و ڕسوماتیشیان لەسەر کەمبکرێتەوە.
04-05-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,256 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!