دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەمەبەستی گرنگیدان بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵی و پرۆژە پەلەوەریەکان، قایمقامی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت هەوڵ بۆ چارەسەری گرفتەکانی بەردەم ئەوکەرتانە دەدەن.
ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی بە دواڕۆژی وتبە ئامانجی بایەخدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەروبوومی ناوخۆیی، ئامادەن هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک پێشکەش بە خاوەنی پرۆژە و کێڵگەکانی تایبەت بە بەخێوکردنی پەلەوەر بکەن.
ڕایشیگەیاندلەگەڵ لێپسراوانی پەیوەندار لە پارێزگای سلێمانی و بەڵێندەرانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پەلەوەر کۆبومەتەوە و پاش دەستنیشانکردنی گرفت و ئاستەنگەکان، هەڵسەنگاندن بۆ هاوردەکردن و ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی پەرلەوەر کرا لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕەچاوکردنی زۆریی خواست لەسەری بڕیاردرا بایەخی زیاتر بە پرۆژە و کێڵگە و کوشتارگەکانی تایبەت بە پەرلەوەر بدرێت.
قایمقامی سلێمانی وتیشیبەپێی ئامارێک، لە سنووری پارێزگای سلێمانی (495) پرۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەر هەیە کە لە ساڵێکدا توانای بەرهەمهێنانی (18-20) ملیۆن مریشک-یان هەیە، بەمەش ڕێژەی 87% ی پێداویستی بازاڕی ناوخۆ پڕدەکاتەوە. هاوکات 2 کوشتارگە لە پارێزگای سلێمانی هەن کە لە کاتژمێرێکدا توانای سەربڕینی 7 هەزار مریشکیان هەیە. 9 پرۆژەی هەڵهێنانی جوچک-یش هەن کە لەتوانایاندایە لە ساڵێکدا 37 هەزار جوجەڵە هەڵبێنن. لەگەڵ ئەوەشدا 5 کارگەی بەرهەمهێنانی ئالیک لە پارێزگای سلێمانیدا هەن و ڕۆژانە ئالیک دەدەنە پڕۆژەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پەلەوەر لە پارێزگاکەدا.
25-05-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,553 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!