- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات کە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی وەزارەتەکەیانی پەسەندکردووە سەبارەت بەوەی لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە بکرێت منداڵا لە تەمەنی 5 ساڵییەوە بچێتەبەر خوێندن.
- کەمئەندامان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران یاداشتێکی نیگەرانی و ناڕەزاییان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد و داوایانکرد ئاوڕ لە ژیانیان بدرێتەوە و دەڵێن لە لێواری مەرگداین و ڕێگریش لە ژمارەیەک کەمئەندام کرا بۆ ئەوەی بچنە ناو هەولێر و بەشداری ئەو گردبوونەوەیە بکەن.
- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایدەکات، ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەک لە شاری هەولێر بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان دروستدەکات، نەخۆشخانەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخانکراوە.
- بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، کاتژمێر 5:16 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە دووری 39 کیلۆمەتر لە سنووری شاری #هەولێر# و 22کیلۆمەتر لەشاری #کۆیە# و 46 کیلۆمەتر شارۆچکەی #ڕواندز#ی هەژاندووە. بومەلەرزەکە لە قووڵی 11مەتر و بە گوڕی (3،1) بە پلەی ڕێختەر ڕوویداوە.[1]
- بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لەسنوری پارێزگای #کەرکووک# ئەمڕۆ گڕیگرت.
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەڵامی حزبەکان لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچوونییەوە وەردەگرن و سێ ملیۆن و نیو هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
- بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە #ئامێدی# ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11:23 خولەکی شەوی ڕابردوو دوو کارمەندیان لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا یەکێکیان لای ئاسایشه و ئەوەی دیکەیان ئازادکراوە.[2]
- #بەسیمە کۆنجا#، پەرلەمانتاری شاری #سێرت#ی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بۆ دووەمجار دەستگیرکرا.
- سوپای تورک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تەندورەک گورزی کوشندەی لەلایەن گەریلاکانەوە لێدراو و 55 سەرباز کوژران، جموجووڵەکانی لە دەوروبەری تەندورەک زیاترکردووەو ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ ئەو شوێنە ناردووە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەمڕۆ سوپای تورک بە پاس و ئۆتۆمبێلی سەربازی ژمارەیەکی زۆری سەرباز و بەکرێگیراو و یەکینە تایبەتەکانی سوپای ناردووە بۆ ناوچەی تەندورەک-ی سەربە شاری #ئاگری# لە باکوری کوردستان. تەندورەک ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕی زۆر قورسی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە لە دوێنێوە 15 پاسی هەڵگری هێزەکانی سوپای تورک ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراون.
- گەنجانی کورد وەک دژایەتییەک بۆ قەدەغەکردنی ئاڵای #پەکەکە# لە ئەڵمانیا، ئاڵای پەکەکە و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالانیان بە هەریەکە لە کونسولخانەو باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە فەرەنسا هەڵواسی.[3]