بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خاوەن پیشە و کاسبکارانی شاری ماکۆ ڕۆژی یەکشەممە 7ی جۆزەردانی 1396ی هەتاوی، لە بەرامبەر بە چۆنێتی کار و بژێوی ژیانیان، بە داخستنی بازاڕ و هەروەها ڕاگەیاندنی مانگرتن، لە بەرامبەر ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ماکۆ، خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەیە بە باروودۆخی هەنووکەیی بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بازاڕیان لە هەمبەر ناجێگیر بوونی سیاسەت و پلانەکانی دەوڵەت لەمەڕ ئەو ناوچە ئازادە تیجارییه ناڕازین و دەڵێن کەس نازانێت لێرە چ یاسایەک بوونی هەیە و هەر بەرپرسە و بۆخۆی پلان دادەڕێژێ و ڕۆژێک دەرگا بەڕووی ئاڵووگۆڕی کالاکان دا دەکەنەوە و ڕۆژی دواتر ڕێگری لێدەکەن.
یەکێ لە بازاڕییەکان بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند کە بەرتیل دان بە کاربەدەستانی گومرک و شارەوانی، تاقەتی لێبڕیوین و هەر ڕۆژەو یەکێ داوای بەرتیلمان لێدەکات و دەپرسێ کە دەبێ داهاتی ئێمە چەندە بێت کە لەلایەکەوە پارەی ماڵیات و لەلایەکی ترەوە پارەی بەرتیلیش بدەینە کاربەدەستان و لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
http://www.kmmk.info/ku/6813
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
29-05-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,394 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!