#ڕۆژنیوز-# #سۆران محەمەد#
کچە منداڵێکی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ڕفاندنی، لە باخچەیەکی شاری #کەرکووک# فڕێدەدرێت، وتەبێژی #پۆلیسی کەرکووک#یش، ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەری هەیە ئەو منداڵە دەستدرێژی سێکسیشی کرابێتە سەر.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەوبارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز، زانیاری زیاتری ئاشکرا کرد.
عەقید، #ئەفراسیاو کامل#، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، بە ڕۆژنیوزی، ڕاگەیاند:کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو، کچێکی تەمەن یازدە ساڵەی ڕۆژئاوای کوردستان لە باخچەیەکی نزیک بەڕێوبەرایەتی شارەوانی کەرکووک دۆزراوەتەوە.
وتیشی:منداڵەکە ناوی 'ئیمان ئەحمەد'ە، تەمەنی یازدە ساڵە، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، خێزانەکەی لە شارەدێی #دارەتوو#ی سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.
وتەبێژەکەی پۆلیسی کەرکووک ڕاشیگەیاند: ئەو کچە ڕفێندراوە بۆ شاری کەرکووک، گومان دەکرێت کە دەستدرێژی سێکسیان کردبێتە سەر، بۆ دڵنیابوون و پشکنین ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک کراوە، هەروەها پۆلیس کەسوکاری کچەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە کچەکەیان لە شاری کەرکووکە.