خەڵک- تەندرووستی
توو بەوە جیادەکرێتەوە لە میوەکانی دیکە ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) و ڕیشاڵ و ماددە کیمیاییە ڕووەکییەکان و ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەشبێتە هۆی وەستانی کاری هستامین، کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە حەساسییەت.
ئەمانەش کۆمەڵێک سوودی دیکەی توون:
1-ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە برینی گەدە.
2-پارێزگاری ڕێژەی لێدانی دڵ دەکات.
3-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسوودە، کە نەخۆشی جگەریان هەیە.
4-هەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.
5-ترشەڵۆکی گەدە ناهێڵێت.
6-بۆ پێست بەسوودە و ڕەونەقداری دەکات.
7-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسوودە، کە بەدەست گرفتی کەمخوێنی و هەوکردنی میزەڵدانەوە دەناڵێنن.
8-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکر سوودی لێوەربگیرێت.
9-ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی چەوری زیانبەخش و سووڕی خوێنیش چالاک دەکات.
10-ئەو دژە ئۆکسانەی، کە تێیدایەتی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.
تەندرووستی کشتوکاڵ