بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە دوای قەیرانی دارایی ڕێژەی بێکاری لە کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردوە و لە ئێستادا ڕێژەی 14% دانیشتوانی کوردستان بێکارن لە کاتێکدا لە ساڵی 2014 ڕێژەی بێکاری 6.6% بووە.
مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (ژێرخان)ی ڕادیۆی دواڕۆژدا ڕایگەیاند لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئاستی بێکاری لە کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 14% لە کاتێکدا ساڵی 2014 ئاستی بێکاری 6.6% بووە.
وتیشی پلانێکی ستراتیژی چوار ساڵە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان داڕێژراوە، کە شەش تەوەر لە خۆدەگرێت و بریتین لە ئه و کەسانەی کە کاردەکەن و داهاتیان کەمە داهاتەکەیان بەرزبکرێتەوە، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و تەندروستی هاوڵاتیان و باشکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و باشکردنی گوزەرانی بەشداربوانی تۆڕی کۆمەڵاتی و باشکردنی بەشەخۆرانی هەژاران.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ڕاشیگەیاندماوەی زیاتر لە ساڵێکە کار لەسەر ئه و پلانە دەکەین لەگەڵ لایەن پەیوەندارەکان و بانکی نێودەوڵەتی گفتوگۆ دەکەین، لە ماوەی دوو مانگی داهاتووشدا لە وەزارەتی پلاندان بەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنیش بەرزدەکرێتەوە بۆ پەرلەمان.
25-06-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,060 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!