#هەڵۆ محەمەد#
رۆژی یەکشەممە 25-6-2017 لە #خانەقین# سوننە مەزهەبەکان جەژنیان کرد شیعەکانیش بەڕۆژوو بوون. زۆربەی دانیشتووانی خانەقین کوردی شیعە مەزهەبن و لە سەر فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەی عێراق جەژن دەکەن. کولتوری دوو جەژنیی لە خانەقین بەرهەمی پرۆسەی ئازادکردنی عێراقە، پێش ئەوە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکان پێکەوە لە یەک ڕۆژی دیاریکراودا جەژنیان دەکرد. دوای 29 ڕۆژی ڕەمەزان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا پلەی گەرمای خانەقین بۆ 43 پلە بەرز بووەوە، گەرمای بەتین وچانی نەدا خەڵک و منداڵان بچنە دەرەوە. بەڵام جەژنەکەیان وەک ڕۆژەکەیان گەرم نەبوو. ئەمساڵیش جەژنی خانەقین بووە دوو جەژن. کوردانی سوننە 24 کاژێر پێشتر، تەکبیر جەژنیان لێدا. شارە کەونارەکەی باشووری کوردستان تاوەکو ئێستاش هەژموونی ناوەندەکانی بڕیاری دەرەوەی سنوورەکانی بەسەردا ماوە. بەڵام منداڵان، بێ ئاگا لەو جیاوازی و دابەشکارییە، یەکهەڵوێست و یەک ویستن و ئەوەی بۆیان گرنگە، جەژن و خۆشییە.
25-06-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,668 defa görüntülendi