یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پارتی ناوەندی کوردستان# کە پێشتر کارگێڕی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەو لەساڵی 2012 دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڕۆژنامەی ئاوێنەی ڕاگەیاند کە ئەوان لەو ساڵەدا کۆمەڵێک کادرو پێشمەرگەی دێرینی پارتی بون دەستیان لە کارکێشاوەتەوەو پاش ئەوانیش 21 کادری لقی دوی هەولێری پارتی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەو وتی پاش دەستلەکارکێشانەوەمان پەیوەندیمان بەو 21 کادرەی لقی دوی پارتی و کۆمەڵێک کەسی دیکە کرد و لەسەر چەند بنەمایەک بیرمان لەدروستکردنی حزبێک کردەوە.
هەژار بەوتەی خۆی لەلایەن پارتییەوە لەساڵی 2013 دەستگیردەکرێت و دواتر بەهاوکاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئازاد دەکرێت، پاش ئەوەش ڕو لە وڵاتی سوید دەکات، ئەو وتی تاوەکو ئێستا ئەو حزبە هیچ بارەگایەکی لەهەرێم نییەو خاوەنی مۆڵەتیش نییە، بۆیە لە 21ی حوزەیران بۆ جارێکی دیکە لەڕاگەیەندراوێکدا داوای پێدانی مۆڵەتمان کردوە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 793 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!