بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی #گەرمیان#، ڕای گەیاند، کە لە سەرەتای درووستبوونی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان تا ئێستا، زیاتر لە 6 هەزار ئافرەت مۆڵەتی شۆفێرییان وەرگرتووە.
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە سەرەتای دروستبوونی ئەو بەشەوە، تا ئێستا 6 هەزار و 490 ئافرەت بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری، کە لە نێویاندا 72 ئافرەت مۆڵەتی گشتییان وەرگرتووە.
گوتیشی تەنیا لەماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا، 97 ئافرەت مۆڵەتی شۆفێرییان بەدەست هێناوە، کە 94یان مۆڵەتی تایبەتی و 3 ئافرەتیشیان مۆڵەتی گشتییان بەدەست هێناوە.
09-07-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,053 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!