چەند وێنەکێشێکی کورد، گرووپ و پەیجیان لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بە ناوی (Macos Art) دروست کردووە، کۆرسێکی ئۆنڵاین و بێبەرانبەری فێربوونی وێنەکێشانیان بۆ هاووڵاتییان کردووەتەوە، کە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش، دەتوانن بەشداری تێدا بکەن.
لەم بارەیەوە هۆشمەند مۆفەق، بەڕێوەبەری گرووپی (ماکۆس ئارت)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: گرووپەکەی ئێمە لە 28 کەس پێک هاتووە، کە زۆربەیان وێنەکێشن، زیاتر لە 800 کەسیش وەک فێرخواز ناویان لای ئێمە نووسیوە و بەشێکی زۆریشیان فێری وێنەکێشان بوون، کۆرسەکەی ئێمەش لە ڕۆژانی داهاتوو دەست پێ دەکات، تا ئێستاش توانیومانە یارمەتیی کەسانێکی زۆر بدەین.
گوتیشی: کۆرسەکەی ئێمە، بۆ فێرکردن و پەرەدانە بە توانای فێرخوازان لە بواری وێنەکێشان، هەروەها خزمەتکردنە بە خەڵکی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد: دەمانەوێت خەڵکانێکی زۆر بەشداریی کۆرسە بێبەرانبەرەکەمان بکەن.
بەڕێوەبەری گرووپەکە هێمای بۆ ئەوەش کرد، کە دەیانەوێت لەو کۆرسە ئۆنڵاینەدا، کەسانێکی زۆر سوودمەند بن، بە تایبەت ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە بچنە زانکۆ و پەیمانگەکان.
هۆشمەند باسی لەوەش کرد، کە بۆ ناونووسین، تەنیا پێویستە سەردانی پەیجەکەیان لە فەیسبووکدا بکرێت و ناو و زانیاریی خۆیان بۆ پەیجەکەیان بنێرن.
09-07-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,928 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!