بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لەهەولێرەوە بەڕێکەوتن، و ئەمشەویش کاروانی یەکەمی حاجیانی سلێمانی بەڕێدەکەون بۆ سعودیە.
مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی #وەزارەتی ئەوقاف# بەخەندان-ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لە سلێمانییەوە کاروانی یەکەمی حاجیان بەڕێدەکەون، کە ژمارەیان 288 کەسە و بەیانی ئەمڕۆ کاروانی یەکەم لە هەولێرەوە ڕۆیشتوون.
ژمارەی حاجیانی هەرێم، ئەمساڵ کە سەردانی سعودیە دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوار هەزار، و 800 حاجییە و لە عێراقیش 26هەزار حاجی دەڕوات، و پرۆسەکە بۆ ماوەی 12ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ساڵی ڕابردوو، سێ هەزار، و 656حاجی لەهەرێمی کوردستان سەردانی سعودیەیان کردووە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
02-08-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,715 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!