#لەبياباندا خرنوکيش درەختە#
هەموو ئيديۆمێک کەسێک لە کۆمەڵگا وتوويەتی و دواتر دەستاودەستی کردووە و لەزاران گوتراوتەوە و بووە بە موڵکی گشتی ئه و ئيديۆمە لە دەقێکی مامۆستا(ئيبراهيم ئەحمەد) دا هاتووە(لە بياباندا خرنوکيش درەختە) واتە (کەس نەبێت ڕەجەب سەرپاڵەيە) لەبەر وشک وبرينگی ودێمەکاری وبێ بارانی و بێ ڕووەکی لە بياباندا ناچار دەبين بە(خرنوک) بڵێين درەخت، ئەمە زياتر بۆ قات و قوڕی و دەستنەکەوتنی شت زياتر بەکار دەهێنرێت لە کچێکيان پرسی چۆن شووت به و پياوە ناشيرينە کردووە ووتی: لەدێيەکەی خۆمان تەنها ئه و کوڕە جحێڵ بووئيتر(ئەم لام حەسەنۆک و ئەم لام قومقمۆک) ناچار حەسەنۆکم هەڵبژارد.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 357 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!