ئەمساڵ بەهۆی شەپۆڵێکی تووندی گەرماوە خەڵکی #هەرێمی جزیرە#ی #ڕۆژئاوای کوردستان# و ناوچەکانی دیکە بەجۆش و خرۆشەوە ڕوو لە هاوینەهەوار و سەیرانگەکان دەکەن.
لە هاوینەهەواری #بێلەسان#ی شاری #ئاموودا#، دوور لە شەڕ و ئەو دۆخە خراپەی سووریا پێیدا تێپەڕدەێت، دیمەنی دڵخۆشی لەسەر ڕووخساری خەڵکی بەدیدەکرێت.
ژنێک باس لەوە دەکات ئەوان هەفتانە لەگەڵ خانەوادەکەیان ڕوو دەکەنە ئەم شوێنە و کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەردەبەن.
هاونیشتمانیان گلەییان لە گرانی نرخ هەیە. بەپێی قسەی هاونیشتمانییەک تێچووی هەر سەیرانێکیان بۆ سەیرانگاکە 30 هەزار لیرەی سوورییە، بۆیە زۆر لە هاونیشتمانیان ناتوانن سەردانی ئەم سەیرانگەیە بکەن.
بەشی زۆری خەڵکی #قامیشلۆ#، #حەسەکە#، ئامودا و #دربێسیێ# بەردەوام ڕوو لە هاوینەهەواری بێلەسان لە عامودێ دەکەنە، ئەوان دەڵێن تەنیا لەم شوێنەدا دەتوان خۆیان لە خەمبارییەکانی ژیان بەدووربگرن و کاتێک بە دڵخۆشی بەسەرببەن.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 13-08-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,038 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!