کۆمپانیای شامارانی کەنەدی، کە لە کێڵگەی ئەتروش لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای هاوبەشە، دوایین زانیارییەکانی لەسەر چالاکییە نەوتییەکان لەو کێڵگەیە بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوێکدا، کۆمپانیای شاماران ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای مانگی تەممووز (حەوت)ەوە دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 15 بۆ 20 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی ئەتروش و کۆمپانیاکە ئامانجییەتی ئەو ئاستە بەرزبکاتەوە بۆ ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل.
کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاندووە، کارەکانی بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بۆری هەناردەکردنی نەوتەوە، کۆتایی پێهاتووە.
کریس بروجنزیلس، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران دەڵێت، زۆرخۆشحاڵە بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ئەتروش، کە تواناییەکی زۆر باشی لە داهاتوودا بۆ بەرهەمهینانی نەوت دەبێت.
بەرێوبەری جێبەجێکاری شاماران دەشڵێت، ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پەرەپێدانی ئەو کێڵگەیە دەکەن.
لە کێڵگەی #ئەترووش# کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کۆمپانیای سەرکارە، کۆمپانیای شامارانی کەنەدی کۆمپانیای هاوبەشە.
17-08-2017