دوارۆژ، ڕێبین حەسەن
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن تاقیگەی گەڕۆکی مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# بەنوسراوی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزەکە لەئەنجامی پشکنینی بەنزینەکەیان ئاگادارکرایەوە، بڕیارە (94) تەنکەری بەنزین کە لە ئێرانەوە هێنرابوون، ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێنەوە، ئەویش بەهۆی خراپی کوالێتیەکەیان و دەرنەچوون لەپشکنین.
لەوبارەیەوە، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بةدوارؤذی ڕاطةياند دوای ئەوەی لەماوەی (72) سەعاتی ڕابردوودا، (94) تەنکەر بەنزین لە ئێرانەوە و لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ناوخۆییەوە هێنرابوونە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و نموونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیرا، بەڵام دەرکەوت کە ئەو تەنکەرانە بەنزینەکەیان زۆر خراپە و ماددەی ئەرۆماتیکیان زۆر بەرزە کە بۆ بەکارهێنانی ئوتومبێل ناشێت.
روونیشیکردەوە دیار بوو هەوڵێک هەبوو کە ئەو تەنکەرانە هەر چۆنێک بێت داخڵی خاکی هەرێم بکرێن و کوالێتی بەنزینەکان بگۆڕدرێت، بەڵام لەلایەن تاقیگەی گەڕۆکی باشماخ بۆ هاتن کە تیایدا داواکرابوو هەر (94) تەنکەرەکە ڕەوانەی وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە بکرێنەوە.
وتیشی جگە لەو تەنکەرانە، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەشدا، زیاتر لە (50) تەنکەری دیکەمان بەهۆی خراپی کوالێتی و دەرنەچوون لەپشکنینەکان ڕەوانەی وڵاتی سەرچاوە کە ئێران بووە، کردۆتەوە.
17-08-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,139 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!